چامپیۆنزلیگگرنگترین

چەند یانە سەرکەوتن و کەی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەست پێدەکات؟

یاریگا –

وەرزی تۆپی پێی خولەکانی ئەوروپا کۆتاییان هاتووە و ئێستا وێنەی قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ روونبووەتەوە.

ئامانجی سەرەکی پاڵەوانانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا، گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگ، چونکە خەونی تەواوی ئەستێرەکانی تۆپی پێیە.

هاوشێوەی وەرزەکانی رابردوو، زۆربەی یانە گەورەکان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و بەشێکی دیکەش، بەشداری لە پاڵاوتنەکان دەکەن. یاریگا وردەکارییەکانی وەرزی داهاتوو بڵاودەکاتەوە.

کێ گەیشتووەتە جامپیۆنزلیگی 2023-24

چوار یانەکەی ریزبەندی پێشەوەی پرێمەرلیگ، لالیگا، سێریا ئەی و بۆندسلیگا گەیشتوونەتە چامپیۆنزلیگ و دوو یانەش لە فەرەنسا و پۆرتوگالیش لە قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتوو یاری دەکەن.

براوەی خولەکانی هۆڵەندا، نەمسا، سربیا و سکۆتلاند بە هەمان شێوە گەیشتوون بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ بردنەوەی نازناوە نازدارەکە شوێنی خۆیان کردووەتەوە، هەریەکە لە ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان کە بەردەوام پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکە، خۆیان مەڵاس داوە و چاوەڕێی تیروپشکن.

ئەو تیمانەی گەیشتوونەتە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو:

یانە

وڵات
مانچێستەر سیتیئینگلتەرا
ئارسیناڵئینگلتەرا
مانچێستەر یونایتدئینگلتەرا
نیوکاسڵئینگلتەرا
بارسێلۆنائیسپانیا
ریال مەدریدئیسپانیا
ئاتلێتیکۆ مەدریدئیسپانیا
ریال سۆسێداد

*سێڤییا (پاڵەوانی یۆرۆپالیگ)

ئیسپانیا
ناپۆلیئیتاڵیا
لازیۆئیتاڵیا
ئینتەر میلانئیتاڵیا
میلانئیتاڵیا
بایرن میونشنئەڵمانیا
بۆڕووسیا دۆرتموندئەڵمانیا
لایپزیگئەڵمانیا
یونیۆن بەرلینئەڵمانیا
پاریس سانجێرمانفەرەنسا
لانسفەرەنسا
بێنفیکاپۆرتوگال
پۆرتۆپۆرتوگال
فاینۆردهۆڵەندا
رێدبوڵ سالزبۆرگنەمسا
رێد ستار بێلگرادسڕبیا
سێڵتکسکۆتلاند

ئاستەکانی یانە بەشداربووەکان

چامپیۆنزلیگ
ئاستی یانە بەشداربووەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2023-24

کەی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەستپێدەکات و چەند یانە بەشدارن؟

قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لە 32 یانە پێکدێت و بەسەر هەشت کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن، هەر کۆمەڵەیەک چوار یانە لەخۆدەگرێت.

تاوەکو ئێستا 25 یانە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتوو و وەک هەمیشە، براوەی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ، راستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناخی 32، حەوت یانەی دیکەش بە پاڵاوتنەکان سەردەکەون.

قۆناخی یەکەمی و دووەمی پاڵاوتنەکان لە 11 تەمموز بۆ 25 تەمموز و 8ی ئاب دەکرێن. قۆناخی دووەمی پاڵاوتنەکانیش لە 22 تاوەکو 30 ئاب دەکرێن و رۆژی 31ی ئاب، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکان رادەکێشرێت.

یاری کۆتایی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ لە رێکەوتی 1ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button