ئیسپانیاگرنگترین

تێر شتیگن وەکو باشترین یاریزانی لالیگا دیاریکرا

یاریگا

مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا هەڵبژێردرا.

ئاستە نایابەکەی گۆڵپارێزی ئەڵمانی بلاوگرانا لە وەرزی 2022-2023 بە بردنەوەی خەڵاتی تاکەکەسی تەواو بوو. شتیگن کە خەڵاتی زامۆرای ئەم وەرزەی بەدەستهێنابوو، لەلایەن لالیگاوە وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزە هەڵبژێردرا.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ئەم وەرزە زۆرترین کلین شیتی تۆمات کرد کە 26 کلین شیت بوون، و کەمترین گۆڵی لە هەر یارییەکدا بە رێژەی 0.48 گۆڵ تۆمارکر و باشترین ڕێژەی سەیڤیشی هەبووە (82%) لەنێو گۆڵپارێزانی 5 خولە بەناوبانگەکەی ئەوروپا.

لەلایەکی دیکەوە مارک ئاندرێ تێر شتیگن هەشتەم باشترین یاریزانی تیپەکەی چاڤی بوو بە تۆمارکردنی 1225 پاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button