قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… بارسا لە دوای مێسی بێ دەنگە و ریال بە وردی ئامانجەکان دەپێکێت

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

بۆ بەدەستهێنانی واژۆی لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئینتەر میلان، چێڵسی رکابەری ریال مەدرید دەکات و ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بکات – تایمز

دەیڤد ئالابا هەوڵی رازیکردنی ئالفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن دەدات، تاوەکو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات – فلۆریان پلێتێنبێرگ

وێستهام هەموو هەوڵێک دەدات، سمس رۆوی، یاریزانی ئارسیناڵ تێکهەڵکێشی گرێبەستی گواستنەوەی دێکلان رایس بکات – سەن

ئایاکس داوای 45 ملیۆن پاوەند دەکات، تاوەکو دەستبەرداری ئێدسن ئالڤارێز، بەرگریکاری مەکسیکی ببێت – گاردیان

مانچێستەر سیتی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری کرواتی و لایپزیگ دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مانچێستەر سیتی داوای 45 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە جواو کانسێلۆ دەکات، ئارسیناڵ لەسەر هێڵە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد رێگری لە هەوڵەکانی ئێنتراخت فرانکفورت، بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر لیندێلۆف گرت. تێن هاخ نایەوێت دەستبەرداری بەرگریکارەکەی سوید ببێت – بیڵد

چێڵسی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا، ناوەڕاستکاری ساوسامتن دەستپێکردووە – فووتبۆڵ لەندەن

ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات، بەڵام ئینتەر داوای 34 ملیۆن پاوەند دەکات – توتو مێرکاتۆ وێب

ئەگەر گواستنەوەی ئۆنانا سەری نەگرت، چێڵسی هەوڵەکان بۆ مایک ماینان، گۆڵپارێزی میلان دەستپێدەکات – لیکیپ

ئەهلی سعودی ئۆفەرێکی پێشکەش بە ریاز مەحرز، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی کردووە – میرەر

نیوکاسڵ بڕی 75 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی هاوینە تەرخان کردووە. جەیمس مادیسن، ئەستێرەی لێستەر سیتی لە سەرووی لیستی داواکارییەکانیان دێت، مۆسیس کایسیدۆ، یاریزانی برایتن، سکۆت مەکتۆمینای، یاریزانی مانچێستەر یونایتد و کۆنۆر گالاگەر، یاریزانی چێڵسیش لە لیستەکەدا هەن – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button