ئه‌وروپاجیهان

بەرواری ئاشكراكردنی براوەی باڵۆندۆر بۆ ساڵی 2023

یاریگا –

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بەرواری ئاهەنگی تۆپی ئاڵتوونی بۆ ساڵی 2023 ئاشكرا كرد.

هەژماری فەرمی خەڵاتی باڵۆندۆر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەرواری دەستنیشانكردنی پاڵێوراونی خەڵاتی باڵۆندۆر و وادەی دیاریكردنی پاڵەوای ئاشكرا كرد.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئاشكرایكرد رۆژی 6ی مانگی 9 پاڵێوراون ئاشكرا دەكرێن كە بریتین لە 30 پاڵێوراو بۆ براوەی تۆپی ئاڵتوونی پیاوان و 20 پاڵێوراو بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی خانمان و 10 پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی لیڤ یاشین دیاری دەكرێت.

هەرورها بەرواری 30 مانگی 10 ناوی براوەی تۆپی ئاڵتوونی بۆ ساڵی 2023 ئاشكرا دەكرێت، كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئاهەنگێكدا لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوە بچێت.

لیۆنێل مێسی پاڵێوراوی سەرەكی بردنەوەی تۆپە ئاڵتونیەكەیە دوای ئەوەی سەركردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی كرد بۆ بردنەوەی جامی جیهانی 2022ی كە لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە چوو.

وەرزی رابردوو كەریم بێنزێما توانی بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا تۆپە ئاڵتونیەكە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button