ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: ئالیستەر بووە یاریزانی لیڤەرپوول

یاریگا

ماک ئالیستەر ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئارجێنیتنا بە شێوەیەکی فەرمی تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، دواجار توانیان ناوەراستکارەکەی تانگۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و گرێبەستەکەشی تاوەکو ساڵی 2028 واژۆ کرا و ئەو یاریزانە درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت.

ئالیستەر دوای پەیوەندی کردنی بە رێدز ئاماژەی بەوەکرد دوای ئەوەی مۆندیالی بردەوە دەیەوێت ناسناوی زیاتر بباتەوە

لەو کاتەوەی ناسناوی مۆندیالم بردەوە، گوتم کە دەمەوێت نازناوی زیاتر بەدەستبهێنم و پێموایە ئەم یانەیە یارمەتیم دەدات بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەم

ناوەڕاستکارەکەی لیڤەرپوول لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا خۆشحالی خۆی بە پەیوەندی کردن بە رێدزەوە درکاند و دەڵێت

هەستێکی سەرسوڕهێنەرە و خەونێکە هاتۆتە دی، زۆر دڵخۆشم کە لێرەم و ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا دەست بە یاریکردن بکەم لەو یانەیە

ئالیستەر وەرزی رابردوو لەگەڵ برایتن بەشداری 35 یاریی پرێمەرلیگی کرد و توانی 10 گۆڵ و 2 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button