ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئالێکس ساندۆر داوایەک لە یوڤێنتوس دەکات

یاریگا

ئالێکس ساندۆری بەڕازیلی داوای لە یانەکەی کردووە گرێبەستی نێوانیان هەڵبووەشێننەوە و رێگەی بدەن لە یانەکە بڕوات.

پێگەی فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئالێکس ساندۆری بەڕازیلی داوای لە یوڤێنتوس کردووە ساڵێك بەر لە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی رێگەی بدەن لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵێت و لە یانەکە بڕوات.

گرێبەستەکەی ساندۆر لە هاوینی 2024 لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایی دێت، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت چیتر لە یوڤی بمێنێتەوە، گاڵاتسەڕای تورکیش لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ناوبراو.

بەرگریکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە ماوەی 8 وەرزە بە درێسی یوڤێ یاری دەکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوو ماڵئاوایی لە یانەکە بکات و چیتر درێسی بیانکۆنێری نەپۆشێت

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی، جیانلوکا دی مازیۆش لەو بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، ئالێکس کار دەکات تا بە زووترین کات گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس هەڵبووەشێنێتەوە، لە کاتێکدا ساڵێک ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکە.

بە پێی هەمان سەرچاوە، یانەی گاڵاتسەڕای تورکی خواستێکی زۆری هەیە بۆ واژۆ کرددنی گرێبەست لەگەڵ ناوبراودا، یانەکە بە وردی چاودری دۆخی بەرگریکارە بەڕازیلییەکە دەکەن، ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێک بە ناوبراو.

ساندرۆ بە درێسی یوڤێ 309 یاری کردووە، خاوەنی 15 گۆڵ و 33 ئەسیستیشە بۆ یانەکە، 5 جار نازناوی سێریا ئەی و 4 جار نازناوی جامی ئیتاڵیا و 2 جاریش نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button