ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
” بارسێلۆنا لە کرینی نێیمار زیانی پێدەگات “
یاریگا–
بەرپرسێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات بە گەڕاندنەوەی نێیمار بلاوگرانا زەرەمەند دەبێت.
تۆنی فریکسا بەرێوەبەری وەرزشی پێشووی کەتەلۆنیەکان بە رۆژنامەی مارکای گووت ” بارسا لە گەڕاندنەوەی هێرشبەری بڕازیلی زیانێکی گەورەی ئابووری پێدەگات، بۆیە باشتروایە کۆتایی بەم بابەتە بێنن، چونکە ئەوان هیچ پێویستیەکیان بەم یاریزانە نیە، لە بڕی ئەو باشترە بیر لە هێنانی یاریزانی لاو بکەنەوە “.
بەرپرسانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە گفتگۆی بەردەوامدان بۆ کۆتایی هێنانی بە گواستنەوەی نێیمار، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلا نەبۆتەوە.