قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. مەدرید چاوەڕێی وەڵامی لەندەن و سعوودیە داوای پۆلێک ئەستێرە دەکات

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

ریال مەدرید ئامادەیە جموجۆڵەکانی بۆ کای هاڤێرتز، ئەستێرەی چێڵسی دەست پێبکات، ئەگەر شکستی لە گواستنەوەی هاری کەین هێنا – تایمز

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی یانەکەی نییە، سەرەڕای گرنگی پێدانییەوە لە لایەن یانەکانی خولی سعودییەوە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

تۆتنهام گرنگی بە هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد پیشان داوە و رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ هێشتنەوەی هاری کەین لە ریزەکانی سپێرز – تێلێگراف

ئێنگۆل کانتێ گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئیتیحاد و رەنگە بە مووچەی 86 ملیۆن پاوەندی ساڵانە، پەیوەندی بە ریزەکانی خولی سعودیە بکات – گاردیان

نەسری سعودی مووچەی 15 ملیۆن پاوەندی ساڵانەی خستووەتە بەردەم ویلفرێد زاها، هێرشبەری کریستال پاڵاس – سکای سپۆرتس

بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی رافینیا، ئەستێرەی بارسێلۆنا دەکاتەوە – فیچاخێس

بایرن میونش داوای بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو دەستبەرداربوون لە ئالفۆنسۆ دەیڤز دەکات – میاسانمیا

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت رێگە بە چوونەدەرەوەی هەشت یاریزان بدات. یاریزانەکان بریتین لە هاری ماگوایەر، ئانتۆنی مارسیال، فرێد، سکۆت مەکتۆمینای، دین هێندەرسن، ئەلێکس تێلێس، ئێریک بەیلی و براندن ویلیامس – میرەر

ئاستۆن ڤیلا چووەتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی یوری تێلێمانس، یاریزانی لێستەر سیتی – ئاتلێتیک

چێڵسی، بارسێلۆنا و لیڤەرپوول ململانێ لەسەر گواستنەوەی گابری ڤیێگا، یاریزانی سێلتا ڤیگۆ دەکەن. بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەگاتە 34 ملیۆن پاوەند – گاردیان

ئارسیناڵ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ویلیام سالیبا، بەرگریکاری فەرەنسی – فووتبۆڵ لەندەن

تیمۆسی ویا، هێرشبەری لیل و ئەمریکا رەنگە پەیوەندی بە بڕی 8.6 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بکات – گۆڵ

برایتن ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی لێڤی کۆڵوڵ، بەرگریکاری چێڵسی دەکات. بەهای کۆڵوڵ دەگاتە 40 ملیۆن پاوەند – دەیلی مەیڵ

چێڵسی و بۆڕووسیا دۆرتموند چاودێری میکایێل فایێ، بەرگریکاری سێنیگالی و کوستۆسیای کڕواتی دەکات – دەیلی مەیڵ

ئاستۆن ڤیلا گفتوگۆکانی لەگەڵ ئایمریک لاپۆرت، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی و پاو تۆرێسم بەرگریکاری ڤیاڕیال دەستپێکردووە – 90min

بێن فۆستەر، گۆڵپارێزی پێشووی ئینگلتە، 40 ساڵ، گرێبەستەکەی لەگەل رێکسهام نوێ دەکاتەوە – تیم تۆک

بابەتی زیاتر

Back to top button