چامپیۆنزلیگگرنگترین
٢٩ یانە گەیشتنیان بە خولی پاڵەوانەکان مسۆگەرکردووە
لە میانەی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی خولی پاڵەوانەکانی وەرزی نوێ دا، یانەکانی ئۆڵیمپیاکۆس و دینامۆ زاگریب و رێد ستار گەیشتنیان بە قۆناغی کۆمەڵەکان مسۆگەرکرد و تەنها سێ پێگە ماون پڕبکرێنەوە.ئەو سێ بلیتەی کە ماوە لە نێوان ئەم شەش یانەیەدان کە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا یەکلادەبنەوە : براوەی کلۆج و سلاڤیا پراگ، براوەی ئاپۆیل و ئەجاکس ، براوەی کلەب بروگ و لینتس.
ئەو یانانەی گەیشتوونەتە کۆتاییەکان بەمجۆرەن:
- ئینگلتەرا (مانچێستەر سیتی،لیڤەرپوول،چێڵسی،تۆتنهام)
- ئیسپانیا(بارسێلۆنا،ریاڵ مەدرید، ئەتڵەتیکۆ مەدرید،ڤالێنسیا)
- ئیتاڵیا(یوڤێنتۆس،ناپۆلی،ئەتەلەنتا،ئینتەرمیلان)
- ئەڵمانیا(بایەرن میونشن،دۆرتموند،لایپزیگ،لیڤەرکوسن)
- فەڕەنسا(پاریس،لیل،لیۆن)
- رووسیا( زینیت، لۆکۆمۆتیڤ موسکۆ)
- پۆرتوگال (بەنفیکا)
- خولەکانی دیکە (شاختار،گینک،گالاتەسەرای،ساڵزبورگ،ئۆڵیمپیاکۆس،زینامۆ زاگریب،رێد ستار)
تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان شەوی پێنجشەممە ٢٩-٨ کاتژمێر ٨:٠٠ بە کاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت