ئیتاڵیاگرنگترین

ماڵدینی و ماسارا دوورخرانەوە

یاریگا-پاولۆ ماڵدینی بەڕێوبەری گشتی ئەیسی میلان و  ریکی ماسارای یاریدەدەری لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئەمڕۆ جێری کاردیناڵ و ماڵدینی و ماسارا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بەمەبەستی پلاندانان بۆ وەرزی داهاتوو، لەو کۆبوونەوەدا کارەکان بە تەواوی تێکچوون و ماڵدینی رازی نەبووە بە بڕیار و دەست تێوەردانەکانی خاوەنەکە لە پلانە تەکنیکی و وەرزشییەکان.

توتۆ مێرکاتۆش دەڵێت بەشێک لە کێشەکان بەهۆی تازەکردنەوەی گرێبەستی رافایل لیاو بووە و ماڵدینی نیگەرانە لەشێوازی دەستێوەردانی جێری کاردیناڵ لەو کارەدا.

میلان پێچەوانە یانە گەورەکانی دیکەی ئیتاڵیا چالاکییەکی ئەوتۆی نیە لە بازاڕی گواستنەوەدا و سەرۆکەکە ئامادەنیە پارەی پێویست خەرج بکات ئەمەش وایکرد لەمساڵدا میلان نەیتوانی لە ئیتاڵیا و ئەورووپاش رکابەری یانە گەورەکانی دیکەی ناوخۆ و دەرەوە بکات.

ماڵدینی وەکو یاریزان هەموو تەمەنی لەگەل میلان بەسەربرد و لە ٢٠١٨ ـەشەوە لە پۆستی کارگێڕی خزمەتی یانەکەی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button