ئینگڵته‌را

چێڵسی بێ گوێدانە یاسای دارایی خاوێن هەوڵی گواستنەوەی کایسیدۆ دەدات

یاریگا

لە کاتێکدا هەموو شتێک ئامادە بوو بۆ گواستنەوەی مانوێل ئۆگارتی بۆ چێڵسی، بەڵام جوڵەیەکی نائاسایی دیکەی ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان هەموو هاوکێشەکانی تێکدا، بۆیە بەرپرسانی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی مۆیسس کایسێدۆ دەدەن.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، چێڵسی ئامادەبوو بۆ یەکەمین یاریزانی ئەم هاوینە بە دیاری بە ماوریسیۆ پۆچیتینۆ مانوێل ئۆگارتی ببەخشێت.

سەرچاوە نزیک لە یانە لەندەنیەکە بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی یانەکە دڵنیان یاساکانی دارایی خاوێن کاریگەری لەسەر چالاکی گواستنەوەی یاریزانان نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ دابینکردنی پارەی پێویستی یانەکە و قەرەبووکردنەوەی تێچوونەکان، ژمارەیەک یاریزان دەفرۆشرێن. چێڵسی پێویستە لانی کەم 80 ملیۆن لیرە خەرج بکات بۆ کڕینی کایسێدۆ.

دانوستانەکان لەگەڵ سپۆرتینگ و ئۆگارتی بە شێوەیەکی ئەرێنی بەردەوام بوون، بەڵام پاریس سانجێرمان هاتە ناو گرێبەستەکەوە و مووچەیەکی زیاتری پێشکەش بەو یاریزانە کرد. لە کۆتاییدا ڕاهێنەرانی چێڵسی بڕیاریاندا زیاتر لە بڕی ڕاستەقینەی ئۆگارتی خەرج نەکەن و لە ڕێککەوتنەکە کشانەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button