ئیسپانیاگرنگترین

خۆرخی مێسی: لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا –

خۆرخی مێسی، باوك و بریكاری كارەكانی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشكرایكرد كوڕەكەی دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لیۆنێل مێسی ریزەكانی یانە فەڕەنسیەكەی جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، باوكی لیۆنێل مێسی دڵنیایە كە كوڕەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

كەمێك پێش ئێستا خۆرخی مێسی و خوان لاپۆرتا كۆبوونەوە و لە دوای كۆبوونەوەكە باوكی لیۆنێل مێسی ووتی:

لیۆنێل مێسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و زۆر حەز دەکەم لە بارسا بیبینمەوە، بە دڵنیاییەوە گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسا بژاردەیەکی کراوەیە

مێسی دوو وەرزی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەسەربرد و لەو ماوەیەدا بەشداری لە 75 یاریدا كرد و توانی 32 گۆڵ بكات و 35 گۆڵیش درووست بكات و سێ نازناو بباتەوە.

ئەفسانەكەی پێشووی یانە كەتەلۆنییەكە لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە 778 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و توانیویەتی 672 گۆڵ بكات و 303 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button