جیهانگرنگترین

بلیتی یارییەکەی مێسی لە چین لە ماوەی دە خولەکدا فرۆشرا

یاریگا –

یاری دۆستانەی نێوان ئەرجەنتین و ئوسترالیا کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە 16 حوزەیران لە شاری پەکین بەڕێوەدەچێت، لە کاتژمێر 13:00ەوە ژمارەیەک بلیت پێشکەش بە هاندەران کرا، بەڵام دوای تەنها 10 خولەک، سەرجەم بلیتەکان فرۆشران.

یارییەکە لە یاریگای کرێکارانی پەکین کە 68 هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت بەڕێوەدەچێت،  نرخی هەرزان ترین بلیت نزیکەی 82 دۆلارە، نرخی گرانترین بلیتی ئەم یارییەش بە 675 دۆلار دانراوە.

بە پشتبەستن بە راگەیاندنی پێشووی بەڕێوبەران، پێنجشەممەی داهاتوو هەندێک بلیتی دیکە بۆ هاندەران بەردەست دەبێت.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەری بەدەستهێنا، لەم یارییە دۆستانەیەدا بە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مۆندیال لە قەتەر و هەروەها ئەستێرەکانی دیکە بەشدار دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دوو هێندە سەرنجڕاکێشی ئەم یارییە بۆ هاندەران.

جێگای سەرنجە دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیال ژمارەی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە چین بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button