ئیسپانیا

ڤینیسیۆس جوانترین گۆڵی خۆی دەستنیشان دەکات

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، ئەو گۆڵەی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مان سیتی تۆماریکرد، وەک باشترین گۆڵی ئەمساڵی خۆی هەڵبژارد.

ڤینیسیۆس وەرزێکی زۆر نایابی لە ریاڵ مەدرید بەسەر برد و یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئەم تیپە لەم وەرزەدا. ئەو یاریزانە باڵە بەڕازیلییە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمریکی پورتوگالی یان ئیسپانی زمان بەدەست هێنا و دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی دا.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەمساڵ باشترین گۆڵی کام گۆڵ بوو، گوتی: ئەو گۆڵەی بەرامبەر مان سیتی تۆمارم کرد لە هەمووان پێم باشترە، چونکە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بوو و گۆڵێکی جوان بوو کە بە شێوەیەکی گشتی بەم شێوەیە گۆڵ تۆمار ناکەم (بە پێکەنینەوە).

ئەم یاریزانە سەبارەت بەو خەڵاتەی کە وەریگرتووە گوتی: ئەم خەڵاتە بۆ من زۆر گرنگە چونکە زۆر یاریزانی گەورە هەن کە بەدەستیان هێناوە و زۆر بەنرخە کە لەم کۆمەڵەیە بم. هیوادارم وەرزی داهاتوو و هەموو ئەو وەرزانەی کە لە ریال مەدریدم بە هەمان پرۆسە بەردەوام بم.

ڤینسیۆس سەبارەت بە بارودۆخی یانەی ریال مەدرید گوتی: هیوادارم ساڵانە یاریزانێکی نوێ دەربکەوێت کە توانای دریبڵی بەرزی هەبێت و بتوانێت کاری جیاواز بکات. پێویستە دەرفەت بەو کەسانە بدەین کە دێن. هەروەها دەڵێت: هەمیشە دەمانەوێت زۆرترین جام بەدەستبهێنین و بەردەوامیش لە پێشکەوتن دابین بۆ ئەوەی ریاڵ مەدرید بخەینە ئەو دۆخەی کە شایەنییەتی بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button