ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بودجەیەكی زەبەلاح بۆ گواستنەوەی یاریزان ئامادە دەكات

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بودجەیەكی زەبەلاح بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئامادە دەكات.

ماوەی دوو رۆژی رابردوودا چوار یاریزان ریزەكانی یانە شاهانەكەیان بە جێهێشت ئەوانیش كەریم بێنزێما، ماركۆ ئاسینسیۆ، ماریانۆ دیاز و ئێدین هازارد بوون و هەروەها یاریزانی دیكەش هەیە كە پاڵێوراون بۆ جێهێشتنی یانەكە.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی یانە شاهانەكە بە سەرۆكایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز بڕی 300 بۆ 400 ملیۆن یۆری ئامادە كردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە بازاڕی هاوینەدا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس ریال مەدرید ئامادەكاری دەكات لەم هاوینەدا چوار هێرشبەر بگوازێتەوە یانەكەی.

رۆژنامەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ریال مەدرید بە جدی بیر لە گواستنەوەی هاری كەین و كای هاڤێرتز دەكاتەوە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا واژۆی ئەو دوو هێرشبەرە بەدەستبهێنێت.

هاری كەین، كای هاڤێرتز

هەروەها گواستنەوەی جود بیلینگهام گەیشتووەتە قۆناخی كۆتایی و بە 100 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكەی دۆرتمۆند پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە دەكات.

بیلینگهام

لەم وەرزەدا ریال مەدرید هەریەك لە نازناوەكانی جامی شای ئیسپانیا، جامی جیهانی یانەكان و جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button