ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راپۆرت: سێرجیۆ رامۆس و کەریم بێنزێما یەکدەگرنەوە

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس و کەریم بێنزێما واژۆ بکات.

بەرگریکاری ئیسپانی سێرجیۆ رامۆس، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماڵئاوایی لە یانەکە کرد، ئێستا یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕی گواستنەوەدا و دەتوانێت پەیوەندی بەهەر یانەیەک بکات کە بیەوێت.

رادیۆی “کادینا سێر”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی ئیتیحاد ئامانجی ئەوەیە لەم هاوینە جارێکی دیکە سێرجیۆ رامۆس و کەریم بێنزێما، هەردوو دوو یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید لە یانەکەی کۆبکاتەوە.

رامۆس لە ساڵی 2021 لە ریال مەدریەوە پەیوەندیکرد بە پاریس سانجێرمان، پاش دوو وەرز یاریکردن بۆ یانە فەڕەنسییەکە لەمساڵدا گرێبەستەکەی کۆتایی هات و نوێی نەکردەوە، یانەکەی بەجێهێشت.

هەروەها کەریم بێنزێمای فەڕەنسی پاش 14 ساڵ یاریکردن بە درێسی ریال مەدرید، ماڵئاوایی لە یانەکە کرد، زۆربەی سەرچاوەکانیش باس لە رۆیشتنی یاریزانەکە دەکەن بۆ ئیتیحادی سعودی.

وە بەپێی هەواڵێکی “کادینا سێر“، ئەمڕۆ دووشەممە، “رەنگە رامۆس و بێنزێما جارێکی دیکە لە یانەی ئەلئیتیحادی سعودی یەکبگرنەوە”.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو یانەی ئیتیحاد قسە لەسەر ئەگەری گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی چێڵسی، نگۆلۆ کانتیش بدەکەن ۆ تیپەکە لەم هاوینەدا هەیە.

هەروەها کەناڵی ئەلئەخباریەی سعودی رایگەیاندبوو کە ئیتیحاد گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەگەڵ بێنزێما و یاریزانەکە بە گرێبەستێکی دوو ساڵە بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرۆکی یانەی ئیتیحاد، ئەنمار ئەلحەئیلی و جێگرەکەی، ئەحمەد کعکی، پێشتر چوونەتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، بەمەبەستی تەواوکردنی کارەکانی گواستنەوەی کەریم بۆ یانەکە بە گرێبەستێکی خەیاڵی.

لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی شارەزە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، دووپاتی کردەوە کە ئیتیحاد لە پرۆسەی راگەیاندنی گرێبەستی فەرمیدایە لەگەڵ هێرشبەرە فەرەنسیەکە، لە هەفتەی داهاتوودا، ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

لە کاتێکدا ڕۆژنامەی “The Sun” پشتڕاستی کردەوە، کە هەندێک لە بەرپرسانی فیدراسیۆنی سعودیە ئێستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان، بە مەبەستی تەواوکردنی دانوستانەکان لەگەڵ نگۆلۆ کانتێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی چێڵسی.

یانەی ئەلئیتیحاد وەرزی داهاتوو بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان دەکات، کە شانشینی سعودیە لە 12 تا 22ی کانوونی دووەمی 2023 میوانداری دەکات.

یانەکە چاوی لەوەیە لەو پاڵەوانێتییە جیهانیەدا دەستکەوتێکی باش بەدەستبهینێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستکردووە بە راکێشانی ئەستێرە گەورەکانی ئەوروپا بۆ تیپەکەی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button