قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. مەدرید بۆ شوێنگرتنەوەی بێنزێما کەوتووەتە دۆخی ئامادەباشی و بارسا بێ دەنگە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

مانچێستەر سیتی ترسی لە ریال مەدرید نیشتووە و دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستی ئێرلینگ هالاند نوێ بکاتەوە – تێلێگراف

ریال مەدرید پەیوەندییەکانی لەگەڵ تۆتنهام لەبارەی هاری کەین دەستپێکردووە، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما – مارکا

ریال مەدرید لە رێگەیە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی گرانبەها لەگەڵ کای هاڤێرتز، ئەستێرەی چێڵسی – بیڵد

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سوفیان ئەمرابت، یاریزانی فیۆرێنتینا و ئامانجی بارسێلۆنا دەستپێکرد – سپۆرت

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی دەکات – تێلێگراف

بێنزێما گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ ئیتیحاد واژۆ دەکات – لیکیپ

ئینتەر مەیامی ئۆفەرەکەی پێشکەش بە لیۆنێل مێسی کردووە و تیایدا دەیکاتە هاوبەش لە رێکلامەکانی کۆمپانیاکانی ئەپڵ و ئەدیداس. هەرچەندە بەهای ئۆفەرەکە لە ئۆفەری هیلال کەمترە – گیلیم بالاگو

پاریس سانجێرمان دەیەوێت جولیان ناگلیسمان، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن بکاتە شوێنگرەوەی کریستۆف گاڵتیێ و تێری هێنریش بکاتە یاریدەدەری – فووت مێرکاتۆ

چێڵسی و پاریس سانجێرمان شەڕیانە لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ئیمانوێل ئوگارتێ، بەرگریکاری سپۆرتینگ لیسبۆن – میرەر

موسێس کایسیدۆ، یاریزانی برایتن لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ ئارسیناڵ رێککەوت – میرەر

ئارسیناڵ ئامادەکاری کردووە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە دێکلان رایس، ئەستێرەی وێستهام بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ناپۆلی – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button