عێراق

بە شێوەیەکی کاتی خولی نایابی عێراقی ڕادەوەستێت

یاریگا-

دوای کۆتایی هاتنی هەفتەی 32 لە خولی نایابی عێراقی بە شێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی دوو هەفتە خولەکە ڕادەوەستێت.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی خولەکەیدا تاوەکو 23 ی مانگ. ماوەی ڕاگرتنی خولەکەش هاوکاتە لەگەڵ دەست پێکردنی یارییەکانی فیفا.

هۆکاری سەرەکی ڕاوەستانی خولەکە بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقە تاوەکو بە شێوەیەکی باش خۆیان ئامادە بکەن بۆ پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە بڕیاڕە لە 12 تاوەکو 20 ی ئەم مانگەدا لە عێراق بەرێوەبچێت.

دوای تێپەڕبوونی 32 هەفتە بەسەر خولی نایابی عێراقیدا. یانەی شورتە پێشەنگی گرتووە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ قوە جەوییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button