ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەشی مێسی نەکردووە

یانەی بارسێلۆنا تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی پێشکەشی لیۆنێل مێسی نەکردووە سەرەڕای ئەوەی لە راگەیاندنەکان ئەو یانەیە شتێکی دیکە دەڵێن.

بەگوێرەی گیلێم بالاگ، رۆژنامەنووسی ناودار ، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر یانەی ئینتەر مەیامی بە خاوەنداریەتی دەیڤد بێکهام گرێبەستێکیان پێشکەشی مێسی کردووە، سعوودییەکانیش بە پارەیەکی زۆر زیاتر لەئینتەر مەیامی ئۆفەرییان بۆ ناردووە بەڵام یانە ئەمریکییەکە بڕاندە  گەورەکانی وەکو ئەپڵ و ئەدیداسی کردووەتە بەشێک لە خاوەنی گرێبەستەکە.

رۆژنامەنووسە نزیکەکە لە مێسی دەڵێت هەرچی بارسایە، تا ئێستا هیچ گرێبەستێکیان نەخستووەتە سەر مێزی مێسی لە کاتێکدا ئەو یاریزانە خۆی زۆر حەز بە گەڕانەوە دەکات. ئەمەش وایکردووە  ئەو بژاردەیە لەم کاتەدا ئەستەم بێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا مێسی یانەی داهاتووی ئاشکرابکات پاش ئەوەی بەفەرمی رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button