عێراق

نەورۆز تووشی دۆران بوو

یاریگا

یانەی نەورۆز لە گەڕی 32ـی خولی نایابی عێراق بووە میوانی یانەی شوڕتەی پێشەنگی خولەکە و بە ئەنجامی 0-1 تووشی دۆڕان بوو.

لە بەردەوامی یارییەکانی گەڕی 32 خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لە شاری بەغدا و لە یاریگای شەعب رووبەرووی یانەی شوڕتەی پێشەنگی خولەکە بووەوە و بە ئەنجامی 0-1 تووشی دۆڕان بوو، تاکە گۆڵی یارییەکە مەحمود مەواس لە خولەکی 13 تۆماری کرد.

بەم دۆرانەی یانەی نەورۆز بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی 13 ریزبەندی مایەوە، هەروەها شوڕتەش لە پێشەنگی خولەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 67 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button