عێراق

دهۆک تووشی دۆڕانێکی قورس بوو

یاریگا

یانەی دهۆک لە گەڕی 32 خولی نایابی عێراق میوانداری نەجەفی کرد و بە ئەنجامی 2- 4 تووشی دۆڕان بوو.

دهۆک دوای دۆڕانەکەی یاریی رابردوو بەرامبەر نەورۆز، لە گەڕی 32ـی خولی نایابی عێراق میوانداری نەجەفی کرد و تووشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەک و هەروەها نۆیەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.

یانەی دهۆک تاوەکو پێش ئەم یارییە سێ یاریی بوو لە یاریگای خۆی نەدۆڕا بوو و تووشی سێیەم دۆڕانیش لە یاریگای خۆی بوو.

بەم دۆڕانە دهۆک بە 45 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراقی لەدەستدا و بۆ پلەی حەوتەم دابەزی، هەروەها نەجەفیش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 46 خاڵ و بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی سەرکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button