ئه‌وروپاگرنگترین

بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

یاریگا

خانمانی بارسێلۆنای ئیسپانیا و وۆلفێسبێرگی ئەڵمانیا لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتایی یانە ئیسپانیەکە یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوان.

یارییەکە لە یاریگای فێلێپس لە شاری ئایندهۆڤێنی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، سەرەتا نیوەی یەکەمی یارییەکە خانمانی یانە ئەڵمانیەکە توانیان دوو گۆڵ لە رێگەی نێوا لە خولەکی 3 و هەروەها ئەلێکزاندرا لە خولەکی 37 بکەن.

نیوەی تەواو تەواو جیاواز بوو و خانمانی بارسێلۆنا توانیان ریمۆنتادا بکەن و سێ گۆڵ لە رێگەی پاتریسیا لە خولەکی 48 و 50 هەروەها فریدۆلینا لە خولەکی 70 تۆمار بکەن و یارییەکەش لە بەرژەوەندی ئەوان کۆتایی هات.

بەم شێوەیە بارسێلۆنا بۆ جاری دووەم لە مێژوودا بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و ژمارەی ناسناوەکانی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە یەکسانکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button