ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە و بەفەرمی: ریاڵ مەدرید رۆیشتنی ئاسێنسیۆی راگەیاند

یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رۆیشتنی مارکۆ ئاسێنسیۆی لە یانەکە راگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە

ریاڵ دەیەوێت دەیەوێت سوپاسگوزاری خۆی بۆ مارکۆ ئاسێنسیۆ دەرببڕێت کە لە حەوت ساڵی رابردوو بەرگری لە دروشم و درێسی یانەکە کردووە. ئەو تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵ بوو کە گەیشتە ئێرە و توانی ببێتە بەشێک لە مێژووی یانەکە و لە سەردەمێکی زێڕین دا رۆڵی هەبوو. هاندەرانی ریاڵ مەدرید هەرگیز رەفتاری نموونەیی و پیشەگەریی ئەو لە یاد ناکەن. ئێرە هەمیشە ماڵی ئەو دەبێت و هیوای بەختێکی باش بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازین

مارکۆ ١٧ ناسناوی لەگەڵ مێرەنگی بەدەستهێنا لە نێویاندا  ٣ چامپیۆنزلیگ، ٣ لالیگا و ٤ جامی جیهانی یانەکان. چاوەڕواندەکرێت داهاتووی لە پاریس سان جێرمان یاخود یانەیەکی پریمەرلیگ بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button