یاریگا

تێن هاگ پێویستمان بە “ئارەزووی”هاندەران نیە بۆ بردنەوە

ئێریک تێن هاگ دەڵێت هەموو هەوڵێکی بردنەوە دەدەن لە یارییەکەی ئەمڕۆیاندا بەڵام حەز و ئارەزووی هاندەران هۆکارێک نیە تاوەکو زیاتر هەوڵبدەن.

ئەمڕۆ مانچێستەریونایتد و مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا رووبەرووی یەکدەبنەوە. هاندەرانی یونایتد تامەزرۆی ئەوەن یانەکەیان بتوانێت لە کۆتا یاری وەرزدا یانەکەیان ئەو ناسناوە بباتەوە و ئەم پرسەش رووبەرووی تێن هاگ کرایەوە سەبارەت بە کاریگەریی ئارەزووی هاندەران، ئەویش لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەو یارییە وتی

دەزانم هاندەران بیر لە چی دەکەنەوە بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت گەڕانەوەی مانچێستەر یونایتدی راستەقینەیە بە بردنەوەی ئەم ناسناوە. ئێمە دەرفەتی بردنەوەمان هەیە و چەندێک بۆ هاندەران گرنگە بۆ ئێمەش بەهەمان شێوە و هەموو هەوڵێک دەدەین. حەز و ئارەزووی ئەوان سوودی بۆ تیمەکە نابێت چونکە حەزی تیمەکە خۆی بەسە و خۆیان دەیانەوێت جامەکە ببەنەوە”.

بۆ یەکەمجار دێربی مانچێستەر لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت و سیتی هەوڵی بردنەوەی سیانییە گرنگە دەدات و یونایتدیش چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ سەروەرییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button