ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن ئۆفەرەکی خەیاڵی پێشکەشی دێکلان رایس دەکات

یاریگا –

بایرن میونشن ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستێکی گرانبەها ئەنجام بدات.

لەم چوارچێوەیەدا، “سکای” بڵاویکردەوە، یانە باڤارییەکان خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ دێکلان رایس یاریزانی یانەی وێستهام یونایتد.

راپۆرتەکە دەڵێت: بایرن میونشن بەنیازە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی دێکلان رایس خەرج بکات، بەمەش دەبێتە گرانترین گرێبەستی یانە ئەڵمانییەکە.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، تۆماس توخێلی سەرۆکی یانەی بایرن میونشن پەیوەندی بە رایسەوە کردووەتاوەکوو ئاگادری پلانەکانی بێت بۆ وەرزی داهاتوو.

جگە لەوەش باس لەوە دەکرێت کە بەرپرسانی یانەی بایرن و تۆماس توخێل چەند رۆژێک پێش ئێستا لە لەندەن کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەرانی ئەم یاریزانە ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن رازی بکەن کە ئامادە بێت لە یاریگای ئالیانز ئارێنا.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە لە سەرەتادا ئارەزووی خۆی بۆ پۆشینی درێسی باڤاری نیشان دا، ئەمەش وایکرد بایرن میونشن داوای فەرمی بۆ ئەو یاریزانە پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button