ئینگلتەرا

گواردیۆلا باس لە داهاتووی سیلڤا دەکات

یاریگا

پێدەچێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێرناردۆ سیلڤا بێت لەگەڵ مانچێستەر سیتی و ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی کۆتایی جامی فا، کاتێک پرسیاری لێدەکەن ئایا ئەمە دوایین یاریی سیلڤا دەبێت لەگەڵیان زۆر بە کورتی دەڵێت، هێشتان یارییەکی دیکەمان ماوە، نازانم هیوادارم وانەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنیش بڵاویکردووەتەوە پێدەچێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریزانە پۆرتوگالیەکە بێت لەگەڵ ستیزن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئەو یاریزانە چەندین ئۆفەری بۆ هاتووە و یەکێک لە ئۆفەرەکانیش لە یانەی بارسێلۆنا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button