ئیسپانیا

پەیامی مێسی بۆ ماڵئاواییكردن لە جۆردی ئەلبا

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی جۆردی ئەلبا كرد دوای ئەوەی بڕیاری رۆیشتنی لە ریزەكانی بارسێلۆنا دا.

پێشتر بارسێلۆنا لە هەژماری فەرمی خۆی رۆیشتنی ئەلبای لە یانەكەی راگەیاند لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز، دوای گەیشتن بە رێككەوتن لەلایەن هەردوولاوە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی.

گرێبەستەكەی ئەلبا لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو.

شەوی رابردوو یانە كەتەلۆنییەكە ئاهەنگێكی ماڵئاواییكردنی بۆ ئەلبا رێكخستبوو تێیدا ئەفسانەكانی پێشووی یانەكە بە پارچە ڤیدیۆیەك ماڵئاواییان لێكرد.

مێسی لە ماڵئاواییكردنی ئەلبادا ووتی:

دەمویست لەو رۆژە تایبەتەدا ئامادە بم، چێژ لە دوارۆژەكانت وەربگرە لە بارسێلۆنا، دوای ئەو هەموو ساڵە شایەنی ئەوەیت رێزت لێ بگیرێت، ئەبێ چیت پێ بڵێم كە خۆت نەیزانیت؟ زۆرم خۆش دەوێیت و هیوای باشترینت بۆ دەخوازم.

ساڵی 2012 ئەلبا لە ڤالینسیاوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد لەگەڵ ئەو یانەیە توانی چەندین نازناو بباتەوە گرنگترینیان چامپیۆنزلیگ یەك جار، خولی ئیسپانیا شەش جار ، پێنج جار جامی شا و چوار سوپەری ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button