ئینگلتەرا

گواردیۆلا بە خەونە دێرینەکەی گەیشت

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا بەشداری کۆنسێرتی گۆرانیبێژە دڵخوازەکەی کرد و وەک هەموو هەوادارانی دیکە ڤیدیۆی شەوە دلخوازەکەی دەگرت.

پیپ گواردیۆلا یەکێکە لەو راهێنەرە کەمانەی کە کاریگەری زۆری لەسەر تۆپی پێ هەبووە و شێوازی یارییەکانی گۆڕیوە. لە کاتێکدا زۆرێک وەک نمونەیەک سەیری دەکەن و هاندەری گەورەی ئەم راهێنەرە ئیسپانییەن، بەڵام خۆی هاندەری هونەرمەندێکی دیکەیە.

ڕاهێنەری مانچستەر سیتی لە ساڵی 2018 دا گوتی: یەکێک لە خەونەکانم بەشداریکردنە لە کۆنسێرتێکی ئیلتۆن جۆن کاتێک یاریمان لەگەل واتفۆرد کرد چاوم پێی کەوت و هەستێکی زۆر نایاب بوو. بێگومان ئەگەر لێرە کۆنسێرتێک ئەنجام بدات، منیش بەشداری دەکەم”.

راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوێنێ بە ئاواتەکەی گەیشت و بەشداری کۆنسێرتەکەی ئیلتۆن جۆنی کرد. چەند وێنەیەکی ئەو راهێنەرە لەکاتی ڤیدیۆ کردنی کۆنسێرتەکە بلاو بوویەوە.

پیپ چێژ لە کاتە بەتاڵەکانی وەردەگرێت لەکاتێکدا لەچەند ڕۆژی داهاتوو کارێکی زۆری لەبەردەمدایە و دەبێت تیپەکەی ئامادەبکات بۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەرمانچێستەر یونایتد و یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button