ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیدیۆ: لێدوانی فەرمی سعودییە سەبارەت بە پەیوەندیكردنی مێسی و بێنزێما بە خولی سعودی

یاریگا –

ئەمیر عبد العزیز بن تركی، وەزیری وەرزشی سعودییە باس لە دەنگۆكانی پەیوەندیكردنی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و كەریم بێنزێما ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات بۆ خولی رۆشەنی سعودی.

گرێبەستەكەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تەنیا مانگێك ماوە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە كۆتایی بێت.

بەهەمان شێوەی مێسی كەریم بێنزێماش گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لە نزیكبونەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە لە یانەی ئیتیحادی سعودی دەكەن دوای ئەوەی ئۆفەرێكی زەبەلاحیان بۆ رازیكردنی براوەی باڵۆندۆری ساڵی رابردوو پێشكەشكرد.

یانە سعودییەكە ئۆفەرێكیان بە موچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ بە بێ هیچ باجێك پێشكەش بە بێنزێما كردووە، هەروەها دەبێتە باڵیۆزی سعودییە بۆ مۆندیالی ساڵی 2030.

بێنزێما لە هاوینی ساڵی 2009 لە لیۆنەوە پەیوەندی بە ریال. مەدرید کرد و لەو ساتەوە 647 یاری لەگەڵ لۆس بلانکۆس کردووە و 353 گۆڵی کردووە، هەروەها 165 گۆڵی دروستکردووە.

لەلایەكی دیكەوە یانەی هیلالی هەمان وڵات ئۆفەرێكی بێ وێنەی پێشكەشی مێسی كردووە كە بۆ ماوەی دوو ساڵە و دەگاتە بڕی 1.2 ملیار یۆرۆ.

مێسی لەم وەرزەدا لە کۆی 41 یاری بەشداری لە 40 گۆڵدا کردووە، ئەمەش یارمەتیدەری یانە پاریسییەکە بوو، بۆ ئەوەی نازناوی خولی فەرەنسی بەدەستبهێنێت.

وەزیری وەرزشی سعودییە لە پارچە ڤیدیۆیەكدا باس لە گواستنەوەی مێسی و بێنزێما دەكات و لە وەڵامی ئەوەی ئایا ئەوان پەیوەندی بو خولی سعودیەوە دەكەن ووتی: ”چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمی یانەكان بن”.

لە گواستنەوەكانی زستانەدایانەی نەسڕی سعودی گرێبەستێكیان بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێك پێشكەش بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ كرد و بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بەو یانەیەوە كرد

بابەتی زیاتر

Back to top button