یاریگا

ئانسو فاتی بەهۆی تەمەنیەوە ناوی چووە مێژووی بارساوە

یاریگا- لە یاریی شەوی ڕابردوویاندا بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس، ئانسو فاتی یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا تۆمارێکی بە ناوی خۆیەوە تاپۆ کرد.

لەو یارییەدا کە فاتی وەک یاریزانی یەدەک بەشداریی پێکرا، تەمەنی تەنها 16 ساڵ و 298 ڕۆژ بوو، ئەوەش کەمترین تەمەنە بۆ یاریزانێکی بلاوگرانا لە خولی ئیسپانیی لەوەتەی ساڵ 1941.

هێرشبەرە گچکەکە، لەلایەن ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرەوە خرایە پێکهاتەی یەکەمەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێڵی هێرشبەری بارسا بەهۆی پێکانەوە دوورخرانەوە، لەوانەش مێسی و سوارێز و دیمبڵی.

بارسا یەکەم یاریی لالیگای بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە ئەتڵەتیک بیڵباو دۆڕاند، تۆڵەی ئەو شکستەیان بە ئەنجامی 5-2 لە ڕیاڵ بێتیس کردەوە.

* لاوترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا لە لالیگا بەشداری کردبێت، تەنها 18 ڕۆژ لە فاتی منداڵتر، ڤیسێنتی مارتینێز بوو لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1941 بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button