ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوكاسڵ یاریزانێكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

نیوكاسڵ سەركەوتوو بوو لە گەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لە وەرزی رابردوو.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل یانە ئینگلیزیەكە هەقڵی پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی دەدات و دەیەوێت تواناكانی فێران تۆرێس یاریزانی ئیسپانی بارسێلۆنا بەدەستبهێنێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت یاریزان بفرۆشێت تا موچەی یاریزانەكانی كەم ببێتەوە و لە یاسای یاری خاوێن رزگاری ببێت.

بۆیە یانە ئینگلیزیەكە هیوادارە لەگەڵ بارسا بگاتە رێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی فێران تۆرێس لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

فێران تۆرێس

لەم وەرزەدا نیوكاسڵ توانی 71 خاڵ كۆ بكاتەوە و پلەی چوارەمی خولی ئینگلیزی مسۆگەر بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button