ئه‌وروپاگرنگترین

ئانچێلۆتی: هیوادارم رۆما ببێتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

یاریگا

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیا دەڵێت، سێڤییا تیپێکی رێکخراوە و باشە، بەڵام ڕۆما بەهۆی بوونی خۆزێ مۆرینیۆ لەسەر کورسی یەدەگ دەتوانێت لە ئەم تیپە بباتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دلا سپۆرت، راهێنەرەکەی شاهانەکان لەبارەی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ دەڵێت

یانە ئەندەلوسیەکە دوای ئەوەی بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕی، دوو مانگی ڕابردووی ئاستی جێگیر بووە. ئەوان نزیک بوو لە ناوچەی دابەزین، بەڵام دوای گۆڕینی راهێنەرەکەیان توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و بەڕاستی یارییەکی باش و ڕێکخراویش دەکەن

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە رۆما دەکات و ستایشتی ئاستی ئەو تیپەش دەکات و دەڵێت

ڕۆما چانسی ئەوەی هەیە شەڕ بۆ نازناوەکە بکات. ڕاهێنەرێکی زۆر بەئەزموون و شارەزا لە یاری کۆتاییدا لەسەر کورسی یەدەگەکەیان دادەنیشێت و هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی دەدات. هیوادارم ڕۆما سەربکەوێت و ببێتە پاڵەوان

هەردوو یانەی رۆما و سێڤییا بڕیارە شەوی داهاتوو لە یاریگای پوشکاش ئارێنا لە پۆڵەندا لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button