ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریكاری كارەكانی ئەلفۆنسۆ باس لە داهاتووی یاریزانەكە دەكات

یاریگا –

نیدال هۆسێ، بەڕێوەبەری كارەكانی ئەلفۆنسۆ دەیڤز ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی كەنەدا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە داهاتووی یاریزانەكە دەكات.

گرێبەستەكەی ئەلفۆنسۆ لەگەڵ بایرن لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت و زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە بایرن هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدات.

هەروەها لەلایەكی ترەوە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانە كەنەدیەكە بگوازێتەوە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بۆ پتەوكردنی باڵی چەپی یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی بێڵد بەڕێوەبەری كارەكانی دەیڤز باس لە داهاتووی یاریزانەكە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە دەكات.

بەڕێوەبەری كارەكانی دەیڤز ووتی: لە ئێستادا ناسەقامگیری و سەرلێشێواوییەکی زۆر لە ئیدارەی بایرن میونشن هەیە.

لەدرێژەی قسەكانیدا ووتی: ڕەنگە باشتر بێت چاوەڕێی ساڵی 2024 بکەین و بزانین شتەکان لەگەڵ یانەکەدا چۆن دەڕۆن پێش ئەوەی دانوستان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بکەین.

هەروەها لە ماوەی رابردوودا چەند هەواڵێك ئاماژەیان بە خواستی مانچێستەر سیتی كرد بۆ گواستنەوەی یاریزانە كەنەدیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button