ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەریم بێنزێما شوێنپێی رۆناڵدۆ دەکەوێت

یاریگا –

یانەیەکی سعودی، ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش بە کەریم بێنزێما، هێرشبەری ریال مەدرید کردووە.

پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، رەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، بێنزێما ریزەکانی ریال مەدرید جێبهێڵێت، چونکە ئۆفەرێکی گەورەی لە سعودیەوە پێگەیشتووە.

گرێبەستی بێنزێما لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەسەردەچێت و لە ئێستاوە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات، کە ویستی گواستنەوەی بۆ هەبێت.

لە ماوەی رابردوودا، چەندین رۆژنامە باسیان لە گرنگی پێدانی یانەی ئیتیحادی سعودی بە خزمەتەکانی ئەستێرە فەرەنسییەکە کردووە و دەیەوێت دەستبەرداری عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵای هێرشبەری یانەکە ببێت.

پێگەی رێلێڤۆ روویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید پێی وایە، کەریم بە جدی بیر لە ئۆفەرەکەی یانە سعودیەکە دەکاتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕی ئۆفەرەکە دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ و رەنگە بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات، واتە لە ساڵێکدا، بێنزێما 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەبێ دانی هیچ باجێک.

ئیتیحاد لەم هەفتەیەدا نازناوی خولی سعودی بردەوە، دوای بردنەوەی لە فەیحا بە ئەنجامی 3-0، گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە.

بە بردنەوەی نازناوەکە، ئیتیحاد بلیتی جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا، کە بڕیارە ئەمساڵ لە سعودیە بەڕێوەبچێت و بەمەش بووە سێیەم یانە سەربکەوێت، دوای یانەکانی ئۆراوا رێدی ژاپۆنی و ئۆکلاند سیتی نیوزیلاندی.

لە یاری کردنەوەی پاڵەوانیەتییەکەدا، ئیتیحاد رووبەڕووی ئۆکلاند سیتی دەبێتەوە.

کەریم بێنزێما لەم وەرزەدا، بەشداری 42 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و 30 گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button