ئیسپانیا
تێر شتێگن یەک یاری لە ریکۆردێکی مێژوویی دوورە

یاریگا-مارک ئەندرێ تێر شتێگن گۆڵپارێزی بەتوانای بارسێلۆنا پێویستی بەوەیە لە کۆتا یاری وەرز گۆڵی لێنەکرێت تاوەکو ببێتە خاوەنی ریکۆردێکی مێژوویی.
گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا بۆ بارسا و توانیوییەتی لە ٢٦ یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بپارێزێت. لە ئێستادا بە هاوبەشی لەگەڵ لیانۆ گۆڵپارێزی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا لە وەرزی ١٩٩٣-١٩٩٤ خاوەنی ریکۆردی زۆرترین یاری خاوێنن لە یەک وەرزدا لە مێژووی خولەکە.
بلەوگرانا لە کۆتا هەفتە رووبەرووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە و ئەگەر گۆڵیان لێ تۆمارنەکرێت، شتێگن دەبێتە یەکەم گۆڵپارێز کە بتوانێت ٢٧ یاری لە یەک وەرزدا گۆڵی لێنەکرێت.
ئەرکی مارک ئاسان نابێت چونکە سێلتا لەژێر هەڕەشەی دابەزین دایە و لەو یارییەدا بدۆڕێن ئەوا رەنگە ماڵئاوایی لە خولەکە بکەن.