ئیسپانیا

سەرۆکی یانەیەکی سعوودی گواستنەوەی بێنزێما پشت راستدەکاتەوە

یاریگا

کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەم دواییە ناوی بە یانەکانی خولی سعودیا بەستراوەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە یەکێک لەو یانانە یانەی ئیتیحادە.

هێرشبەرە فەرەنسیەکەی شاهانەکان ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و زۆربەی سەرچاوەکانی نێوخۆی ئیسپانیاش باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن، لە هەمان کاتدا دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە دەیەوێت هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ روو لە خولی سعودیا بکات.

دوای ئەوەی یانەی ئیتیحاد توانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیا بەدەست بێنێت، یەکێک لە رۆژنامەنوسەکانی ئەم وڵاتە پرسیاری گواستنەوەی کەریم بێنزێما لە ئەحمەد کاکی جێگری سەرۆکی ئەو یانەیە دەکات و ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت ” ئینشاالله ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button