فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان بوو بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسا

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نازناوی خولی فەڕەنسای بۆ وەرزی 2022/23 بەدەست هێنا دوای یەكسان بوونیان بەرامبەر ستراسبۆرگ.

شەوی رابردوو ستراسبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی فەڕەنسا.

تاكە گۆڵەكەی پاریس لە لایەن لیۆنێل مێسی لە خولەكی 59 تۆمار كرا و بە هۆیە یانە فەڕەنسیەكە توانی نازناوەكە یەكلا بكاتەوە.

پاریس بە كۆكردنەوەی 85 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی فەڕەنسی دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش لانسی دووەمەوەیە و تەنیا یەك هەفتە ماوە ئەم وەرزەی خولەكە كۆتایی پێ بێت.

لە كۆتا هەفتەدا پاریس لە یاریگای خۆی میوانداری كلیرمۆن دەكات لە رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان.

بۆ جاری یانزەیەم پاریس توانی ببێتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا و تاكە یانەیە زۆرترین نازناو بباتەوەسانت ئیتیان دووەمە بە دە نازناو.

بابەتی زیاتر

Back to top button