ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
یوڤێنتۆس پیاوی پشت سەرکەوتنەکانی ناپۆلی دەهێنێتە یانەکە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس ئەو کەسە دەباتە یانەکەی کە نهێنی سەرکەوتنەکانی ناپۆلی بوو.
بەگوێرەی گازیتا، یوڤێنتۆس لەگەڵ کریستیانۆ جینتۆڵی بەڕێوبەری وەرزشی ناپۆلی رێککەوتووە و گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ واژۆدەکات بە موچەی ١.٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە..
جینتۆلی لە ٢٠١٥ ـەوە ئەو پۆستەی وەرگرت و لەوکاتەوە یانەکە ئاستی لە هەڵکشاندابوو تاوەکو گەیشتە بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی سکودێتۆ. هەروەها بەرپرس بوو لە گواستنەوەی ئەستێرەکانی وەکو کڤارا، ئۆزیمن و کیم مین جەی بۆ یانەکە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هێشتا ساڵێک لە گرێبەستی بەڕێوبەرەکە لەگەڵ ناپۆلی ماوە و چاوەڕواندەکرێت ناپۆلی داوای قەرەبوو لە یوڤێنتۆس بکات بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.