ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

شەش هاندەری ناپۆلی دەستگیرکران

پۆلیسی شاری ناپلس شەش هاندەری ئەڵتراسەکانی ناپۆلی دەستگیرکرد لەسەر رووداوێکی ساڵی رابردوو..

لە رۆژانی ١١ و ١٢ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٢دا،  هاندەرانی ناپۆلی بەر لە یاری خولی پاڵەوانەکانی نێوان یانەکەیان و ئەجاکس ئەمستەردام، هێرشییان کردە سەر هاندەرانی تیمی میوان و ئازارییان دان.

بەگوێرەی گازیتا دیلا سپۆرت، دوو لە هاندەرەکان نێردراون و بۆ زیندان و چواریش رێگەیان پێنادرێت ماڵەکانیان جێبهێڵن. هاندەرەکان ئەندامی گروپی ئەڵتراسی ماسێریای تایبەت بە یانەکەن.  ئەم رێکارانەش پاش ئەوە هات ئەو بە چەقۆ و چەند چەکێکی دیکە لە هاندەرانی ئەجاکسیان دابوو تا گەیشتە ئەوەی هاندەرێکیان نزیک بوو لە مردن.

ئەم هەنگاوەی پۆلیسی ئەو شارە، هاوکاتە لەگەڵ دەستگیرکردنی هاندەران لە ئیسپانیا بەهۆی سوکایەتی رەگەزپەرستی و ئەو هەڵمەتەی تۆپی پێ دەستی پێکردووە بۆ کەمکردنەوەی ئاژاوە و سوکایەتی هاندەران.

بابەتی زیاتر

Back to top button