ئیسپانیا

پێی کەریم بێنزێما بە چەند تەقەڵێک دوورایەوە

یاریگا –

کەریم بێنزێما، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید شەوی رابردوو 90 خولەک بە پێکانەوە یاریکرد بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ، کە برینەکەی پێی پێویستی بە دوورینەوە بوو.

شەوی ڕابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 36ی لالیگا بەرامبەر رایۆڤیا کانۆ یاریی کرد و بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ شکستی بە ڤایکانۆ هێنا.

لەکاتێکدا تەنها 10 خولەک بەسەر دەستپێکی ئەم یارییەدا تێپەڕیبوو، یەکێک لە یاریزانە بەرامبەرەکان لەگەڵ بنزیما تووشی شەڕ و پێکدادان بوو، پێی خستە سەر قاچی کەریم، بەهێزی پێکدادانەکەش لە ئاستێکدا بوو، کە قاچی یاریزانەکە بە سەختی بریندار کرد.

بۆ چارەسەری وەرگرتن چەند خولەکێکیش ئامادە نەبوو یاریگا بەجێبهێڵێت و توانی لە هەمان بارودۆخدا گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات و لەکاتێکدا برینە قووڵەکەی قاچی لەڕادەبەدەر ئازاری هەبوو، تا کۆتایی یارییەکە لە یاریگادا مایەوە .

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە نیگەرانیی پێکانی بێنزیما، کە بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە یاریگادا شەلە شەلی دەکرد، ئانچێلۆتی ڕایگەیاند کە هیچ کێشەیەک نییە و تەنیا لە پێیدا تووشی ئازار بووە.

ئەمڕۆ وێنەی برینی قووڵی قاچی ئەم یاریزانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دەریدەخات ئەم هێرشبەرە فەرەنسییە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە ناچاربوو پێنج تەقەڵ لەسەر برینەکەی قاچی بدات.

بێنزیما لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی پێکانی جۆراوجۆر بووەوە و نەیتوانی درەوشاوەیی وەرزی رابردوو لە تیپی ڕیال مەدرید دووبارە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button