ئیسپانیاگرنگترین

جۆردی ئەلبا نزیكە لە جێهێشتنی بارسێلۆنا

یاریگا –

زۆربەی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد جۆردی ئەلبا بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

گرێبەستەكەی ئەلبا لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

كەمێك پێش ئێستا لە هەواڵێكی چاوەڕواننەكراودا رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكرد جۆردی ئەلبا بڕیاری جێهێشتنی بارسێلۆنای داوە لە كۆتایی وەرزدا.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە یانە كەتەلۆنییەكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی ئەلبا لە ریزەكانی یانەكەی رادەگەیەنێت.

هەروەها لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو هەواڵی رۆیشتنی ئەلبای لە ریزەكانی بارسێلۆنا پشتڕاستكردەوە.

ئەلبا لەگەڵ بارسێلۆنا ، 11 ساڵ ،  456 یاری ، 26 گۆڵ ، 91 ئەسیست، 6 خولی ئیسپانیا، 18 نازناو.

بابەتی زیاتر

Back to top button