ئیسپانیاگرنگترین

پێپ گواردیۆلا: بوسکێتس دەبێتە راهێنەرێكی ناوازە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باسی لە رۆیشتنی سێرجیۆ بۆسكێتسی هاونیشتیمانی كرد لە ریزەكانی یانەی بارسێلۆنا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر برایتن گواردیۆلا باسی لە بۆسكێتس كرد و ستایشی ئەو ساڵانەی كرد كە لە یانەكە بەسەریبردووە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 برایتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلیزیدا.

سیتیزن بە سەركردایەتی پێپ گواردیۆلا توانیان نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنن و هەروەها بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەك بوون بە پاڵەوانی خولەكە.

لە وەڵامی پرسیاری رۆیشتنی بۆسكێتس لە بارسێلۆنا پێپ ووتی: یانەیەکی وەک بارسێلۆنا دان بە کۆتایی سەردەمێکدا نانێت، یاریزانەکان دێن و دەڕۆن، کاریگەری بۆسکێتس وەک یاریزانێکی ناوەڕاست لە ماوەی 15-20 ساڵی رابردوودا زۆر بووە، ئەم یانەیە توانای خۆڕێکخستنەوە و بنیاتنانی هەیە، یەک نازناو بەس نییە بۆیان.

بەردەوام بوو ووتی: بۆسكێتس باشترین بووە، هەموو ئەو شتانەی دەخوێندەوە كە لە یارییەكەدا روویاندەدا، بەشداری لە هەموو رووداوەكاندا دەكرد.

لە كۆتایشدا ووتی: لە ناوەڕاستی یاریگا نەدەجوڵا، بەڵام بە مێشكی هەموو كێشەكانی چارەسەر دەكرد، شانازیەكی زۆر بوو كە لەگەلیدا كارمكرد و لێی فێر بووم، ئەوەم بە تەنیا پێ ووت، هیوادارم ببێتە راهێنەرێكی گەورە و نایاب.

نازناوەكانی بۆسكێتس لەگەڵ بارسێلۆنا:

نازناوژ. نازناوئەو وەرزانەی بوونەتە پاڵەوان
خولی ئیسپانی9  جار2008/2009 – 2009/2010 – 2010/2011 – 2012/2013 – 2014/2015 – 2015/2016 – 2017/2018 – 2018/2019 – 2022/2023
چامپیۆنزلیگ3 جار2008/2009 – 2010/2011 – 2014/2015
جامی شای ئیسپانیا7 جار2008/2009 – 2011/2012 – 2014/2015 – 2015/2016 – 2016/2017 – 2017/2018 – 2020/2021.
جامی سوپەری ئیسپانیا7 جار2009/2010 – 2010/2011 – 2011/2012 – 2013/2014 – 2016/2017 – 2018/2019 – 2022/2023
جامی سوپەری ئەوروپا3 جار2009 – 2011 – 2015
جامی جیهانی یانەكان3 جار2016 – 2012 – 2010

بابەتی زیاتر

Back to top button