ئیسپانیا

دوو راهێنەری گەورە بۆ شوێنی سپالێتی پاڵێوراون

رۆیشتنی لوچیانۆ سپالێتی لە ناپۆلی لە ئان و سات دایە و دوو راهێنەری گەورەش ناوییان هاتووە بۆ جێگرتنەوەی ئەو راهێنەرەی دوای پتر لە ٣٠ ساڵ، ناپۆلی کردە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، لە ئێستادا هەریەک لە راهێنەرەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و لویس ئێنریکی بژاردەی یانە ئیتاڵییەکەن.

سەرچاوەکە دەڵێت ئێنریکێ بژاردەیەکی نموونەییە چونکە بە پلانی ٤-٣-٣- یاری دەکات و نزیکە لە شێوازی ئێستای ناپۆلی ئەمە جگە لەوەی پێشتر ئەزموونی کارکردنی لە ئیتاڵیا هەیە لەگەڵ رۆما. لە بەرامبەردا کۆنتی بە شێوازێکی جیاواز یاری دەکات بەڵام مێژووییە دوورودرێژەکەی لە وڵاتەکەی خۆیدا خاڵی بەهێزی ئەو راهێنەرەیە.

کێشەکانی نێوان سپالێتی و دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانەکە گەشتووەتە بنبەست و هەموو سەرچاوە ئیتاڵییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی سپالێتی دەڕوات و یانەکەش ئاگادارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button