ئیتاڵیاگرنگترین

ناپۆلی راهێنەرە پاڵەوانەکەی لەدەست دەدات

یاریگا-لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ناپۆلی بەئەگەرێکی زۆرەوە پاش یارییەکەی سامپەدۆریا جێهێشتنی یانەکە رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، سپالێتی پاش کۆتا یاری ئەم وەرزە بەرامبەر سامپەدۆریا بەفەرمی جێهێشتنی یانەکە رادەگەیەنێت ئەمەش پاش ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاورێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانەکە.

پێشتر ئەو راهێنەرە پاش یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر ئینتەر بە ناراستەوخۆ باسی لەوبابەتە کرد کاتێک وتی “ئەگەر پێت وانەبێت کە دەتوانیت باشترینی خۆت بدەیت بەم یانەیە بکەیت کە شایستەیین ئەوا باشترە بڕۆیت و بڕیاری کۆتاییت بێت”.

سپالێتی لە هاوینی ٢٠٢١ ـەوە راهێنەری ناپۆلییە بەڵام تا ئێستا لەو شارە ماڵی نیە و ماوەی دوو ساڵە لە هۆتێل دەمێنێتەوە. ناوبراو لەم وەرزەدا ئەستەمی هێنا بە چۆکدا  و توانی یانەکە بکات بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی پاش بێ بەشبوونی ئەو یانەیە لە سکودێتۆ بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button