عێراقگرنگترین

هەولێر دۆڕا و زاخۆ یەکسانبوو

یاریگا

لە بەردەوامی یارییەکانی گەڕی 29ـی خولی نایابی عێراق هەولێر بەرامبەر زەوڕا تووشی دۆڕان بوو و زاخۆش بەرامبەر حدود یەکسانبوو.

هەولێر لەم گەڕەی خولی نایابی عێراق لە شاری بەغدا بووە میوانی زەوڕا و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-3 دۆڕاند. تاکە گۆڵەکەشیان ئیمانوێل ئۆکۆی لە خولەکی 14 تۆماری کرد.

بەم دۆڕانە یانەکەی قەڵا و منارە بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکە دێت و زەوڕاش کۆی خاڵەکانی لە پلەی سێیەم گەیاندە 56 خاڵ.

لە یارییەکی دیکەی گەڕی 29ـی خولی نایابی عێراق زاخۆ میوانداری حدودی کرد و ئەو یارییەش بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

زاخۆ دوای گۆڕینی راهێنەرەکەی و دەست نیشان کردنی نزار مەحرووس، لە سێیەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە رووبەڕووی حدود بونەوە و سەرکەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە.

زاخۆ لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی لە کۆی سێ یاریی خاوەنی بردنەوەیەک و دوو بەرامبەربونە و بە گشتی ئەو یانەیە لە پلەی 16ـی خولی نایابی عێراق خاوەنی 32 خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button