ئیسپانیاکوردستانگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید قوتابخانە و سەنتەری وەرزشی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

یاریگا –

یانەی ئاتلێتکۆ مەدریدی ئیسپانی وەبەرهێنان لە ژێرخانی وەرزشی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەرگەشت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە یاریگای راگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا، ئاتلێتیکۆ مەدرید چەندین قوتابخانە و سەنتەری وەرزشی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و زیاتر دەڵێت

پێشتر شاندێکی یانە ئیسپانییەکە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو، ئەو کاتە بە نیازبوون چەندین ئەکادیمیا و قوتابخانەی وەرزشی بکەنەوە، بەڵام بە هۆی شەڕی داعش و ناسەقامگیری رەوشەکە، بابەتەکە پشتگوێ خرا و جۆرێک لە خەمساردی دروست بوو.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی وەبەرهێنان جەختیکردەوە، ئەمجارەیان پلانی گەورەیان بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی ژێرخانی وەرزشی کوردستان هەیە

ئێستا یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، لە قۆناخی یەکەمدا قوتابخانە و سەنتەری وەرزشی لە هەولێری پایتەخت دەکەنەوە و دواتر وەبەرهێنان لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی وەبەرهێنانی یانە ئیسپانییەکە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی مەدرید بکەن و د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button