ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئینتەر زیاد لە 100 ملیۆن یۆرۆ لە یوێفا وەردەگرێت

یاریگا –

گەیشتنی ئینتەرمیلان بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان قازانجێکی دارایی گەورەی بۆ یانەکە هێناوە.

دوور لە چاوەڕوانییەکان، تیمەکەی سیمۆن ئینزاگی خۆی گەیاندە یاری کۆتایی و رووبەرووی مان سیتی دەبنەوە، بەڵام ئەگەر لەو یارییە بشدۆڕێن ئەوا هێشتا ١٠١.١ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.

لەو پارەیە، ٥٧.٥ ملیۆنی بەهۆی ئەنجامەکان و گەیشتن بە یاری کۆتایی بووە، ١٥.٦ ملیۆن بۆ بەشداریکردن لە خولەکە، ١٢ ملیۆنیش لە پشکی ریکلام و بازاڕکردنی خولەکە، وە ١٦ ملیۆن بەهۆی ئەنجامەکانی پێشووی و ریزبەندی لە یوفایە.

نێرازوری  ٤.٥ ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرێت ئەگەر بێتوو بتوانێت یاری کۆتایی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button