ئیسپانیا

ئانچێلۆتی وەرزی داهاتووش راهێنەری ریال مەدریدە

یاریگا

دۆڕانە قورسەکەی ریال مەدرید لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی هیچ کاریگەریەک لەسەر داهاتووی کارلۆ ئانچێلۆتی ناکات و ئەو راهێنەرە وەرزی داهاتووش لەسەر پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

ماریۆ کۆرتیگانا لە رۆژنامەی ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، ئەم دۆڕانەی مێرنگی مشتومڕێکی نوێی لە یانەکە  دروستکردووە سەبارەت بەوەی کە پێویستە چی بکەن بۆ ئەوەی بەسەریاندا زاڵبن، ئەگەر لە ساڵانی داهاتوودا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی مانچێستەر سیتی ببنەوە. ئەمەیە کە لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا لە مەدرید کاری لەسەر دەکەن، بەڵام یەک شت لە مێشکیاندایە و ئەویش هێشتنەوەی کارلۆ ئانچیلۆتییە.

سەرچاوەیەکی ناو یانەکە کەنەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، شەوی ڕابردوو بە ئاتلێتیک-ی ڕاگەیاند، یانەکەیان هیچ پلانێکی بۆ گۆڕینی ڕاهێنەرەکەی نییە، لەم وەرزەدا ئانچیلۆتی چەندینجار ڕووبەڕووی ناڕەزایی فلۆرێنتینۆ پێرێز بووەتەو، هەندێک جار پێرێز خۆی ئاگاداری دەکردەوە و هەندێکجاریش لە ڕێگەی میدیاکانەوە.

دوای بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا، ئانچیلۆتی هەستی بەوە کرد کە هەرچییەک بەرامبەر مان سیتی ڕووبدات، ئەو جێگای خۆی دەپارێزێت. بە گووتەی کەسانی نزیک لەم ڕاهێنەرە، پێرێز هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی لەگەڵ راهێنەرەکەی نەکردووە و ئەگەر شتێک ڕووبدات، لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە گفتوگۆی لەسەر دەکرا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button