قاوەی یاریگاگرنگترین

قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ریال مەدرید رێگە بەچوونە دەرەوەی یاریزانێک دەدات و ماک ئالیستەر بابەتی گەرمی بازاڕەکانە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

ئیلکای گوندۆگان، یاریسازی مانچێستەر سیتی، سوورە لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان، لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ چێڵسی رێکەوت – تێلێگراف

پۆچێتینۆ دەیەوێت مەیسن ماونت لە چێڵسی بمێنێتەوە، تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی ماوە – دەیلی مەیڵ

ریال مەدرید ئامادەیە رێگە بەچوونی فێرلاند مێندی بۆ ئارسیناڵ بدات – میرەر

لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی 70 ملیۆن پاوەند لە پێناو بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئالێکسیس ماک ئالیستەر، یاریسازی برایتن – میرەر

چێڵسی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا، مۆسیس کایسیدۆ، یاریزانی ناوەڕاستی برایتن بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە – فیکاخێس

مانچێستەر یونایتد چووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی ریان گراڤنبێرخ، بەرگریکاری بایرن میونشن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی ئامادەیە گرێبەستی یانە گرنگی پێدەرەکان رەتبکاتەوە و لە دوا ساڵی گرێبەستەکەیدا لە مان سیتی بمێنێتەوە – سەن

لیساندرۆ مارتینێز، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد داوای زیادکردنی مووچەکەی دەکات – سەن

ئێڤەرتن ئامادەیە بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەلجیکی بدات، ئەگەر بۆ چامپیۆنشیپ دابەزن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بارسێلۆنا گرنگی بە روبن نێڤێس، یاریزانی پۆرتوگالی و یانەی وۆلڤێرهامتن دەدات – تۆک سپۆرت

جود بێڵینگهام، ئۆفەرێکی گەورەی مانچێستەر سیتی رەتکردووەتەوە ”نامەوێت بچمە یانەی پلاستیکەوە” – فۆر فۆر تو

جۆب، برا بچووکی جود بێڵینگهام کە یاری بۆ بیرمینگهام سیتی دەکات، نزیکە لە پەیوەندی کردن بە سەندرلاند کە هەوڵ بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگ دەدات – نۆرتسێرن ئیکۆ

ئاستۆن ڤیلا لە نزیکەوە چاودێری مارکۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی ریال مەدرید و فێران تۆرێس، هێرشبەری بارسێلۆنا دەکات – سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button