ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

“پێویستە بە خێرایی ریچارلسۆن تۆتنهام جێبهێڵێت”

یاریگا –

ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد پۆڵ پارکەر، داوا لە ریچارلسۆن دەکات تۆتنهام جێبهێڵێت.

ئەفسانەکەی مانچێستەر داوا دەکات هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەم هاوینە ریزەکانی یانەی تۆتنهام جێبهێڵیت، ئەگینا داهاتووی دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە.

ریچارلسۆن لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی گرانبەها و بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە ئیڤەرتۆتنەوە گواسترایەوە بۆ تۆتنهام، بەڵام بەهۆی هەبوونی هاری کەین ناوبراو بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگە و یاری پێناکرێت.

پارکەر دەڵێت:

ریچارلسۆن یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکان، کابوسێکە بۆ بەرگریکاران و حەزناکەن رووبەڕووی ببنەوە، بەڵام ئەگەر بیەوێت پێشبکەوێت دەبێت بەزووی تۆتنهام جێبهێڵیت.

پۆڵ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لە ئیڤەرتۆن سەرسوڕهێنەر بوو، هاندەران خۆشیاندەویست، ئەگەر لەوێ بمایەتەوە ئێستا یانەکە جێگایەکی باشتری ریزبەندی پرێمەرلیگ دەبوو.

یاریزانە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لە 32 یاری تیپەکەی بەشداریکردووە و تەنیا 1,376′ خولەک یاری کردووە، خاوەنی تەنیا 3 گۆڵ و 4 ئەسیستە.

پۆڵ پارکەر

 

بابەتی زیاتر

Back to top button